زیاد جەبار: بەم نزیكانە بودجە دەگاتە پەرلەمان

24/05/2021 ژمارەی بینین: 244 جار

 
پەرلەمانی كوردستان چاوەروانی ئەنجومەنی وەزیرانە تاكو بودجەپەسەند بكات و بینێرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدات . 
زیاد جەبار, سەرۆكی لیژنەی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى, لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ سایتی دەنگی گەلی كوردستان, ئاشكرای كرد: بەپێی بەدواداچونەكانیان وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی بودجە، پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١یان تەواوكردوە،ئێمەش وەك لیژنەی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى پەرلەمانیی كوردستان هەموو ئامادەكارییەكمان كردوە بۆ گەیشتنی پرۆژەیاساكە، بەڵام تا ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند نەكراوە.

وتیشی: پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بودجە پەسەند بكات وە دواتر بینێرێتە پەرلەمان, بەڵام بەهۆی نەناردنی پشكی هەرێم لەلایەن بەغداوە بودجەی 2021ی كوردستان لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند نەكراوە . 

ئاماژەی بەوەشكرد:  هیچ بیانویەك نەماوە بۆ نەناردنی پرۆژەیاساكە بۆ پەرلەمانی كوردستان، ئێستاش چاوەڕوانی ناردنی پرۆژەكە دەكەن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

ئاشكراشی كرد: ئەنجومەنی وەزیران بریارە رۆژی چوارشەممە كۆببێتەوەو لە كۆبوونەوەكەدا پرۆژەیاسای بودجە پەسەند بكرێت و بەم نزیكانە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت . 

لەبارەی پرسی لێبرینی موچەوە, زیاد جەبار, سەرۆكی لیژنەی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى پەرلەمانی كوردستان, رایگەیاند,پرسی پاشەكەوت یاخود لێبرینی موچەی فەرمانبەران بەهۆیچ شێوەیەك یاسایی نیە و ئێمە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ لێبرینی موچەدا نەبووین وە هەمیشە كارمان بۆ ئەوە كردووە كە موچەخۆران تەواوی موچە و شایستەكانی خۆیان پێبدرێت . 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی