مستەفا چاورەش: خەڵكی كوردستان هەمیشە چاویان لە (ی.ن.ك) بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتیان بكات

24/05/2021 ژمارەی بینین: 80 جار

مستەفا چاورەش, بەرپرسی هێزەكانی 70ی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ئەندامی سەركردایەتی (ی.ن.ك) لەمیانی بەشداری كردنی لە بەرنامەی سەعات 12 رایگەیاند: كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەردەوام چاویان لە یەكێتیی نیتشیمانیی كوردستانە بۆئەوەی خزمەتی زیاتریان بكات, وە بۆ ئەو مەبەستە دوای كۆنگرەی نوێ بوونەوە ئێستا یەكێتیی بە سەركردایەتیەكی گەنج و خوێنی تازەوە كاردەكات بۆ ئەوەی لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتی و ئەركەدا بێت كەلەسەر شانێتی. 


لەدرێژەی بەرنامەكەدا بەرپرسی هێزەكانی 70ی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئەوەی ئاشكراكرد: كە بۆ یەكخستنی نێوماڵی كورد و دروستكردنی یەكدەنگی بەرامبەر ئەو مەترسیانەی رووبەروی میللەتەكەمان دەبێتەوە دەبێت سەركردایەتی كورد دانیشن و گفتوگۆبكەن لەسەر كەموكوری و ناكۆكیەكان تاكو بتوانین یەكدەنگبین و بتوانین رووبەرووی مەترسیەكان ببینەوە . 


لەبارەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە, مستەفا چاورەش وتی, ئێمە وەكو یەكێتیی هەمیشە لە هەوڵدابووین كە هێزێكی یەكگرتووی مۆدێرنی پێشمەرگەمان هەبێت, بەڵام یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بە دادپەروەرانە بێت نەك لایەنێك لەسەر حسابی لایەنێكی دیكە زەرەرمەند ببێت . 
لەكۆتایی بەرنامەكەدا مستەفا چاورەش, بەرپرسی هێزەكانی 70ی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئاشكراشیكرد, لەئێستادا تیرۆرستانی داعش سودیان لەو بۆشاییە ئەمنیە وەرگرتووە كە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دا هەیە, بۆیە بە گروپ و تاقم پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەو هێزە عێراقیەكان دەدەن, بەڵام دڵنیایی دەدەینە خەڵكی كوردستان كە داعش ناتوانێت مەترسی دروست بكات و پەلامارەكانیان شكستپێدەهێنرێت .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی