علی ڕۆوف: زۆرترین گەشتیار ڕوویان کردوەتە شاری سلێمانی

24/05/2021 ژمارەی بینین: 67 جار

زۆرترین گەشتیار ڕوویان کردوەتە شاری سلێمانی
علی ڕۆوف غفور بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند : بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ، نزیکەی (١١٠) هەزار گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی کردوە .
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ڕێگەی ئەم ڕوونکردنەوەیەوە بۆ تەواوی میدیاکان ئاماژە بەوە دەکات :   لەماوەی( ٨ ) ڕۆژ و لە ڕێکەوتی( ١١ تا ١٨) ی ئەم مانگە ، کە ئاماری هاتنی گەشتیاران وەرگیراوە بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە ، (١١٠)  هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردوە لەو ڕێژەیە زیاتر لەسەدا ٩٠ یان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە گەشتەکانیان ئەنجامداوە .
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە : گەشتیاران لە ڕێگەی بازگە و خاڵی سنوری و فڕۆکەخانەوە ، گەشتەکانیان ئەنجامداوە ، هەروەک لە تەواوی ئەو دەروازانە مەرجە خۆپارێزیەکان بە تایبەت پشکنینی کۆرۆنایان بۆ جێبەجێکراوە .
جێی وەبیرهێنانەوەیە بە پێی زانیاری لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی لە هەر سێ ڕۆژەکەی جەژن ، تەواوی میوانخانەکان پڕبوون لە گەشتیار و زۆرینەی مۆڵ و رێستۆرانت و خواردنگەو بنکە گەشتیاری و میلیەکان توانیان پێشوازیەکی باش لە میوانانی شارەکە بکەن و بەوەش سلێمانی لە چاو شارەکانی دیکەی هەرێم زۆرترین گەشتیار سەردانی کردوە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی