لەتیف نێروەیی: بناغەی دامەزراندنی (ی.ن.ك) لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال بوو

22/05/2021 ژمارەی بینین: 351 جار

لەتیف نێروەیی: بناغەی دامەزراندنی (ی.ن.ك) لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال دانرا


لەتیف نێروەیی, ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان, لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی (یەكێتیی و نوێ بوونەوە), كە بەرنامەیەكی تایبەتە بە یادی (46) ساڵەی دامەزراندنی (ی.ن.ك) وێرای پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی (ی.ن.ك) لە رۆحی سەرۆك مام  و كەسوكاری شەهیدان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان رایگەیاند:  بناغەی دامەزراندنی یەكێتی لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال دانرا, وە دواتر لەلایەن ژمارەیەك گەنجەوە توانیان پەرە  بە یەكێتی بدەن و شۆرشی نوێی گەلەكەمان بەسەرۆكایەتی سەرۆك مام جەلال هەڵگیرسێننەوە . 


لەدرێژەی بەرنامەكەدا لەتیف نێروەیی ئاماژەی بەوەشكرد: لەدوای كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیەوە هەوڵمانداوە درێژە پێدەری رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بین, ئاشكراشیكرد: لەدوای كۆنگرەی نوێ بوونەوەی یەكێتی بریارەكان لەناو یەكێتی بە پرس و راوەرگرتن دەدرێت كە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە یەكێتی ئەو بریارانەی دەیدات بریاری هەموو یەكێتیەكان بێت


لەبارەی نوێ بوونەوەی یەكێتی, وتیشی: سەركردایەتی نوێی یەكێتیی بەشێكی زۆری گەنجن كە ئەمە وادەكات یەكێتی هەمیشە لەئاست داواكاری و داخوازیەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێت  . 


لەتیف نێروەی  سوپاسی دەنگی گەلی كوردستانی كرد, كە هەمیشە توانیوێتی دەنگی یەكێتی و كەسوكاری شەهیدان بێت وە توانیوێتی كۆكەرەوەی سەرجەم دەنگ و رەنگە جیاوازەكان بێت . 

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی