وەزیری بەرگری عیراق وەفدێكی یاوەری گەیشتە كەركوك

20/05/2021 ژمارەی بینین: 71 جار

            
 ئەمڕۆ جومعە عەناد سەعدون وەزیری بەگری عیراق و وەفدێكی یاوەری گەیشتە كەركوك و لەفڕۆكەخانەی كەركوك لەلایەن راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت و فەرماندە ئەمنییەكانی عیراقەوە لەسوپا و پۆلیس و پۆلیسی فیدڕاڵی پێشوازی كران.

پاشان سەردانی بارەگای فەرماندەیی ژوری ئۆپراسیۆنەكانی عیراقیان كرد لەناوچەی شۆرا، هەروەها لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازیەكانی عیراق لەكەركوك كۆبوەوە.

سەردانەكەی وەزیری بەرگری عیراق دوای ئەوە دێت كە حكومەتی عیراق بڕیاری دروستكردنی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشیداوە بە بەشداری پێشمەرگە لەناوچە جێناكۆكەكان و یەكەمین ناوەندیش لەدیالە دامەزراوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی