تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان دوایین تانە پێشكەش دەكەن

20/05/2021 ژمارەی بینین: 57 جار


بڕیارە ئەمڕۆ تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان دوایین تانە سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوە پێشكەش بە دادگا بكەن. 

بەپێی راگەیەنراوێكی تیمی پارێزەرانیش بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم ھەڵەی یاسایی زۆری تێدایە و باسی چەندین بابەت كراوە كە لە دۆسیەی دەستگیركراواندا بوونی نییە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەھۆی ئەو گوشارە ناوخۆیی و دەرەكییانەی لەسەر بڕیاری دادگا ھەیە، ئومێد دەكەن بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم لەبەرژەوەندی سزادراوانی بادینان كۆتایی بێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی