فەرمانگەی دادنووسی ئێواران لە كەلار دەكرێتەوە

20/05/2021 ژمارەی بینین: 76 جار


وەزارەتی داد بە بەیانی ژمارە (٧)ی ٢٠٢١، فەرمانگەی دادنووسی ئێوارانی لە كەلار كردەوە، 
وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ژمارە ٢٠/٣٥٨/لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١، بەیانی ژمارە (٧)ی بلاو كردەوە كە تایبەتە بە كردنەوەی فەرمانگەی دادنووسی ئێواران لە كەلار . 

وەكو لە بەیانەكەدا هاتووە، وەزارەتی داد، فەرمانگەی دادنووسی كەلار/٢ی كردۆتە، (فەرمانگەی دادنووسی ئێوارانی كەلار)،و فەرمانگەی دادنووسی كەلار/١ی كردە، فەرمانگەی دادنووسی كەلار. 

بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتێكی زیاترو خێراتر بە هاولاتیان ، وەزارەتی داد لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، فەرمانگەی دادنووسی ئێوارانی كردبۆوە، بە پێی پلانێكی دیراسەكراو، هەنگاوی كردنەوەی فەرمانگەی دادنووسی ئێواران لە ئیدارە سەربەخۆكان و شارۆچكەكانیشی دەست پێكردووە . 

كردنەوەی فەرمانگەی دادنووسی ئێواران یەك لەو هەنگاوانەی وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە ئامانج لێی پێشكەشكردنی خێراترین و باشترین خزمەتە بە هاووڵاتیان، بۆ ئەوەیە كە مەعامەلەی هاووڵاتیان رانەوەستێت و ئەگەر لە كاتی دەوامی بەیانیان نەیتوانی سەردانی دادنووسی بكات، بتوانێت ئێواران كارەكانی خۆی تەواو بكات، هەروەها رۆڵێكی گرنگیان هەیە، بۆ دوانەكەوتنی كاری زۆر پەلەی هاولاتیان و كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەكان، و هاوڵاتیانی كوردستانی نیشتەجێی تاراوگە، بەتایبەتی كە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، كاری دادنووسەكان بە كواڵییەتیەكی بەرزەوە بە ئەلەكترۆنی كراوە، كە ئەوەش لە رووی خێرایی و دەستەبەری بەڵگەنامە فەرمییەكانی هاولاتیان زامنكارییەكی زۆری كردوە، بە هەمان نرخی تێچوونی جاران
شایەنی باسە دەوام لە فەرمانگەكانی دادنووسی ئێواران، لە سەعات (١:٣٠تا٦:٣٠)ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی