هەولێر, كۆنفرانسی یەكڕیزی و دەستوور دەستیپێكرد

19/05/2021 ژمارەی بینین: 79 جار

هەولێر, كۆنفرانسی یەكڕیزی و دەستوور دەستیپێكرد

بەیانی ئەمڕۆ 19-5-2021 كۆنفرانسی یەكڕیزی لە پێناو دەستوور بە ئامادەبوونی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و كەسی یەكەمی لایەنەكان دەستیپیێكرد.
بڕیارە لەو كۆنفرانسەدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێك پێشكەش بكات.

جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ڕایگەیاند: عیراق بە نەهامەتی زۆردا تێپەڕیوە و ئەگەر كوردستانی بەهێزمان دەبێت بیر لە هەبوونی دەستوور بكەین و دیموكراسی پێویستی بە هەنگاو هەیە.

پلاسخارت وتیشی: دەبێت لە هەرێمی كوردستان ئازادی بۆ هەموان بێت و دەستكەوتەكان بپارێزین و حكومەت پێویستە خزمەتگوزاری پێشكەش بە هەموو لایەك بكات و ڕێز لە بۆچوونە جیاوازەكان بگرێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی