کاروان کازم : کەیسی سزادراوانی بادینان پێگەی حکوومەتی هەرێم لاواز دەکات

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 43 جار

کەیسی سزادراوانی بادینان لە ئێستادا ناڕەزایەتی نێودەوڵەتی و ناوخۆی دروستکردووە، یاسا ناسێکیش ئاماژە بەوە دەکات ئەم بڕیارە ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستاندا دەخاتە ژێر پرسیارەوە

کاروان کازم، یاساناس و ئەندامی ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان، تایبەت بە سایتی دەنگی گەلی کوردستانی ڕاگەیاند، کەیسی سزا دراوانی بادینان کەیسێکە دوو ڕوی هەیە ڕوویەکیان سیاسی و ڕوویەکیان یاساییە، بەڵام بەداخەوە سەرلەبەری پرۆسەی دادگایکردنەکە لە ژێر پرسیاردایە، لەبەر ئەوەی ئەو تۆمەتانەی ڕوبەڕووی ئەو هاوڵاتی و  چالاکانە کراوەتەوە سیاسییە وەک لەوەی کە یاسای بێت.

کاروان کازم، ئاماژەی بەوەش کرد، بەیاننامە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم لەسەر ئەو کەیسە بە دیاریکراوی سەرۆکی حکوومەت و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوە دەردەخات ئەم بڕیارە بڕیاڕێکی سیاسیە نەک یاسای .

وتیشی، ئێستا فشارێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی لەناو پارتی و بەتایبەتی خودی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە ئەم کەیسە دەرچەیەکی قانوونی بۆ بدۆزرێتەوە .

 ئاشکراشیکرد، حکوومەتی هەرێم لە ئێستادا لە ژێر فشارێکی نێودەوڵەتی و ناوخۆی دایە لەسەر کەیسی سزادراوانی بادینان و ئەمەش وادەکات لە داهاتوودا ئازادی ڕادەربڕین بخاتە ژێر پرسیارەوە .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی