موشەكە چینیەكە كەوتە سەر زەوی

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 84 جار

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 9-5-2021 سەعات 2:24 خولەك بە كاتی گرینویج پاشماوەی موشەكە چینینەكە كەوتە ئەقیانووسی هیندەوە. تەلەفزیۆنی ڕەسمی چین بڵاویكردەوە,كەوتنە خوارەوەی پاشماوەی موشەكەكە هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە. ڕۆژی 29ی نیسانی ئەمساڵ چین مووشكەكێكی بۆ بۆشایی ئاسمان نارد كە دواتر مووشەكەكە لە كۆنترۆڵ دەرچوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆش پاشماوەی موشەكەكە كەوتە ناوی ئەقیانووسی هیندییەوە. لەلایەكی دیكەوە نووسینگەی ئەندازیاری بۆشایی ئاسمانی چین لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: پاشماوی موشەكە لە كۆنترۆڵ دەرچووەكە لە ئەقیانووسی هیندی لە نزیك ماڵدیڤ كەوتۆتە خوارەوە. ئەمە لەكاتێكدایە ڕۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندبوو زۆربەی پارچەكانی موشەكەكە لەناو چووە و بەشێكی ماوە و لەكاتی كەوتنە خوارەوەشی زیانی نابێت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی