رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەشێوەیەکی بەپەلە رێگای بە بەکارهێنانی ڤاکسینی سینۆفارم-ی دروستکراوی وڵاتی چین دەدات

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 68 جار

دوێنێ ڕێكەوتی ٠٧/٠٥/٢٠٢١ لە ڕاگەیاندراوێكدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەشێوەیەکی بەپەلە رێگای بە بەکارهێنانی ڤاکسینی سینۆفارم-ی دروستکراوی وڵاتی چین دا كە لەلایەن پەمانگای بایۆ ئینستیوتی پەكینەوە بەرهەمهێنراوە.

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێکخراوەکە بەشێوەیەکی بەپەلە رێگای بە بەکارهێنانی ڤاکسینی سینۆفارم-ی دروستکراوی وڵات چین دا کە لە سەرانسەری جیهاندا شەشەمین ڤاکسینە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەرهەمهێندراوە".

شایەنی باسە، ڤاکسینی سینۆفارم یەکێکە لەو سێ ڤاکسینەی کە گەیشتووەتە عێراق و هەرێمی كوردستان لەلایەن هاووڵاتییانەوە وەرگیراوە .
بە بۆچوونی خۆمو بەشێك لە هاوكارانم بە یەكێك لە باشترین و كاریگەرترین ڤاكسینی دەزانرێت بەبێ ئەوەی هیچ ماكێكی خراپی هەبێت.

د.هێرش سەیدسەلیم
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی