بومەلەرزەیەك رۆژهەڵاتی كوردستان دەهەژێنێت

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 64 جار

 

بومەلەرزەیەك شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان و چەند شارۆچكە و گوندێكی سنووری پارێزگاكەی هەژاند.

محەمەد فەلاحی، بەڕێوەبەری قەیرانەكانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە هێزی 4.4 پلەی رێختەر بووەو دانیشوانی سەنتەری سنە و دەوروبەری هەستیان بە هێزی بومەلەرزەكە كردووەو لە ماڵەكانیان هاتوونەتەدەرەوە.

بەڕێوەبەری قەیرانەكانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەوەشی ئاشكراكردووە: بەگوێرەی ئامارە سەرەتاكان لە گوندی پایگلانی شارۆچكە سروئاباد خانوێك رووخاوە.

هەر لەوبارەوە, پەیام جەلالی بەڕێوەبەری كۆمەڵەی مانگی سوور لە سنە رایگەیاندووە، تاوەكو ئێستا زیانێكی ئەوتۆی گیانی و ماددی رانەگەندراوە، بەڵام تیمەكانیان چوونەتە ناوچەی شویشە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ زیانەكان بكەن.




نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی