قایٔیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 67 جار

 

قایٔیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە کارگەکانی یٔاو، کۆگاکان، مارکێت و دوکاندارەکان دەدات و رایدەگەیەنێت؛ هەر شوێنێک خواردن و خواردنەوە لە شوێنی پلەی گەرمی بەرزو بەرتیشکی خۆر دابنێت، دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.

کەیوان خەلیل، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری لە هاوبەشەکانی قایٔیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە ماوەی رابردودا لیژنەکان لەڕێگەی سەردانیان بۆ کارگەکانی ئاو، کۆگاکان، مارکێت و دوکاندارەکان و هەروەها لە راگەیاندنەکانیشەوە هەمو شوێنەکانیان ئاگادار کردوەتەوە کە عەمبارکرد، دانان و گواستنەوەی خواردن و خواردنەوە لەشوێنی پلەی گەرمی بەرز و بەر تیشکی خۆر قەدەغەیە و بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.

وتیشی: بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی پێویستە خواردن و خواردنەوە دور لە تیشکی خۆر بگوازرێتەوە، وەهەروەها شوێنی عەمبارکردنەکەی فێنک بێت و لە (25) پلەی سەدی تێپەڕنەکات. رونیکردەوە:"پلەی بەرزی گەرما لەگەڵ تیشکی خۆر هۆکارن بۆ کارلێککردن لە نێوان دەفرەکە و ئەو خواردن و خواردنەوەی لەناویدایە، ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و بەکارهێنەر توشی شێرپەنجە دەکات".

کەیوان خەلیل، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی، داوا لە خاوەن کارگە و کۆگا و مارکێت و دوکانەکان دەکات پابەندبن بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن تا ناچار بەسزادانی هیچ شوێنێک نەبن. یٔاماژەی بۆ یٔەوەکرد، لەلایەن ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانییەوە لیژنەکان راسپێردراون لەکاتی هەبونی سەرپێچیدا، شوێنەکان دابخرێن و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی توند بکرێنەوە. لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن. س . ب راگەیاندنی قایٔیمقامیەتی سلێمانی




نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی