كەنەدا: نیگەرانین لە سزادانی رۆژنامەنووس و چالاكوانانی هەرێم

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 83 جار

كەنەدا نیگەرانی خۆی لە سزادانی رۆژنامەنووس و چالاكوانانی بادینان دەربڕی و رایگەیاند، ڕاگەیاندنكاران و بیروڕای جیاواز وەكو ئۆكسجین گرنگە بۆ كۆمەڵگایەكی ئازاد و هۆشیار.

باڵیۆزخانەی كەنەدا لە بەغدا دژی سزادانی چالاكوانەكانی بادینان لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند, كەنەدا زۆر نیگەرانە لە سزادانی رۆژنامەنووس چالاكوانان لە هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: راگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ بناغەی دیموكراسییە، راگەیاندنكاران و بیروڕای جیاواز وەكو ئۆكسجین گرنگە بۆ كۆمەڵگایەكی ئازاد و هۆشیار و گشتگیر.

رۆژی پێنج شەممە 6-5-2021، سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای تاوانەكانی هەولێری بە سزای شەش ساڵ زیندانیكردن بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد و ئەمەش لەسەر ئاستی ناوخۆ و جیهان نیگەرانی لێكەوتەوە بەشێوەیەك پێشتریش هەر یەك لە كونسوڵخانەكانی ئەمریكا و ئەڵمانیا راگەیەنراویان دژی ئەو بڕیارە بڵاوكردەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ ئازادی رادەبڕین دووپاتكردەوە و رایانگەیاند، بڕیارەكەی دادگا دژ بە رۆحی دیموكراسی و دۆستایەتیانە لەگەڵ ھەرێمی كوردستان.





نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی