مەلا یاسین: میسر مەرجی بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانی هەیە لەگەڵ توركیا

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 109 جار

مەكتەبی بیروهۆشیاری – بۆردی توێژینەوەو روناكبیری بەهەماهەنگی بۆردنی پەیوەندییە هەرێمایەتییەكان لەمەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی بەناونیشانی (دۆخی ئەمڕۆی میسرو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) كۆڕێكی بۆ مەلا یاسین نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێكخست. لەكۆڕەكەدا باسی لەپێگەی ستراتیژی میسر لەسەردەمی سەرۆكایەتی عەبدولفەتاح سیسیدا كرد، هەروەها ئاماژەی بەعیراق و هەرێمی كوردستان كرد لەتێڕوانینی سیاسیەت و ستراتیژی میسردا، هەروەها پەیوەندی میسر لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بەشەكانی تری كوردستان. هەر لەسیمینارەكەدا تیشكی خستەسەر پەیوەندی نێوان وڵاتانی میسرو توركیا لەقۆناغی دوای كۆتایی دەسەڵاتی ئیخوان. لەبەشێكی تری سیمینارەكەدا دوای خستنەڕووی تێڕوانیەكان، ئامادەبوانی بەشداری سیمینارەكەی لەبارەی تەوەرەكانەوە پرسیاریان ئاڕاستەی نوێنەری یەكێتی لەمیسر كرد.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی