رێنمایی دەدرێتە هەنگەوانەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 71 جار

بۆ یەكەم جار لەسنوری ئیدارەی گەرمیان كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی گەرمیان خولێكی زانستی كردوە بۆ هەموو ئەو كەسانەی سەرقاڵی بەخیوكردنی هەنگن و لەسەر جۆنیەتی زیاد كردنی بەرهەمەكانیان وپاراستنیان لەنەخوشی . خولەكە لەلایەن مامۆستایانی زانكۆ و كەسانی پسپۆڕ وترایەوە و لەخولەكەدا جەندین بابەتی گرنگ پیشكەش بەئامادەبوان كرا . ئارام فقی ڕحیم كە زیاتر لە10ساڵە سەرقاڵی كاری هەنگوینە دەڵێت: بەڕاستی لەخوولەكەدا سودیكی زۆریان بینیووە چونكە ئاشنای جارسەری نەخوشیەكان و چۆنیەتی چارەسەركردنی بوون . لەكۆتایی خولەكەدا كەرەستە وپیداویستی وەكو جلوبەرگی هەنگەوان وجۆری تۆ وگوڵی هەنگوین دابشكرا بەسەر بەشداربووان كە نزیكە 60 بەشداربوو دەبوون وئەم خولە لەلایەن پرۆفیسوری یاردەدر دكتور مریوان احمد و بەهاوكاری ڕێكخراوی اڵمانی وە ئەنجامدرا بۆ ماوەی نزیكەی یەك هەفتە بەردەوام بوو... #DGKRADIO حیدر زەنگنە / گەرمیان

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی