هه‌ولێر: حه‌وت كۆمپانیای ده‌رمان داده‌خرێت

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 79 جار

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌: له‌ زنجیره‌ی گه‌ڕان و به‌دواداچوون و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ھۆبه‌ی چاودێری بازاڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان به‌ ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی شاره‌وانی و  به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ شێوازی كاركردنی كۆمپانیاكانی ده‌رمان ھه‌ڵمه‌تێكی ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: به‌ ھۆكاری ھه‌بوونی سه‌رپێچی و كه‌مته‌رخه‌می حه‌وت كۆمپانیای ده‌رمان له‌ شاری ھه‌ولێر داخران.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی