بۆ مەرگی کتوپڕی دکتۆر ئەحمەد ئابڵاخی

1 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 114 جار

هيشتا زوو بوو ھاوڕێ شیرینەکەم ‏بۆ مەرگی کتوپڕی دکتۆر ئەحمەد ئابڵاخی

نوسينی/ محمد صالح بەرزنجی

‏ پەنجا ساڵ زیاترە تۆ ھاو ‏ڕۆحمیت ، پەنجا ساڵ زیاترە تۆ برامیت ، پەنجا ساڵ ‏زیاترە من و تۆ ھاو نهێنی پارێز و ھاودەمین، تۆ بە رووی خۆشەوە، ‏بەبیری ‏پاکتەوە بە قەڵەمی پڕ رەخنەی واقیعیتەوە، قەڵەمی شیعر و وەرگێڕانتەوە، تۆ ‏یەکێک بووی لە رەخنەگرانی دونیای شانۆی ‏کوردی، یەکێک بوویت لە ھەڵگری ‏بیری چەپ و دونیای بەرەوپێشکەوتنی مرۆڤ، ئاخ ئابڵاخی گیان؛ ئەم سەفەرەت ‏چی بوو؟ ‏کەی تۆ بەمشێوەیە سەفەرت کردووە؟ ئەی بۆ ڕیشت نەتاشیبوو؟ برا ‏جوانەکەم ئەم سەفەرەت چی بوو؟ کەی تۆ رۆژێک لە ‏رۆژان ویستوتە دڵی من ‏ئازار بدەیت؟ ئەی نازانیت ئەوە دڵم وا دەکوڵێ؟ کاکە گیان بڕیار وابوو ‏زووچاکبیتەوە و نامە و ‏پەیوەندیەکانی ھاوڕێکانت پیشان بدەم، بڕیار وابوو، ‏سەفەرێکی خێزانی بکەین، کاکە گیان دوای تۆ کێ کۆمانکاتەوە؟ کێ ‏خەمخۆری ‏من بێت؟ کێ کێ کاکە گیان کێ‎ .... ‎ئەی نازانی ئەمڕۆ سلێمانی خرۆشا بۆ تۆی ‏ئەستێرەی کشاوی ئاسمانی سلێمانی، ‏گۆڤارەکەت ( سلێمانی ) ھەتیو بوو، ‏قەڵەمەکەت ھەتیو، کتێبخانەکەت ھەتیو، دوایی منیش ھەر ھەتیو، بنو ئارام بنو ‏ھاوڕێی ‏شیرینم، بنو لە تەنیشت دایکتەوە، باوکتەوە بنو بە ئارامی روحی شێخ ‏ساڵح، ئای کە بە دەمت خۆش بوو بانگت دەکردم تێلت بۆ ‏دەکردم

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی