فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بەرێودەچێت

6 رۆژ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 187 جار

سیامەند هادی، دەستەی بالا لە بنکەی گەلاوێژ لەلێدوانێکی تایبەت سەبارەت بە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بە دەنگی گەلی کوردستان راگەیاند، لە 25ی 5ی 2021، 24هەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لەچوارچێوەی پێشبرکێی شیعر و چیرۆک و لێکۆلێنەوەی ئەدەبی بەرێوەدەچێت کەبۆماوەی 3ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەها 11شیعر و 6 چیرۆک و 6لێکۆلینەوەی ئەدەبی نوسەران لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندن هەڵبژێردراون و لەکوتایدا خەلاتی ساڵانە بەناوی شەهید کوردۆ قارەمان مەعروف بە نوسەرێکی لێکۆلینەوەی ئەدەبی دەبەخشرێت. ئاماژە بەوەشدەکات، لەبەشێکی ڤفیستیڤاڵەکە لە تەوەرێکدا باس لە کلتوری ئێران دەکرێت کە بانگهێشتی نوسەرانی ئەو وڵاتە کراون بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو تەوەرە، هەروەها تیادا پێشانگای کتێب و شێوەکاری دەکرێتەوە و کتێبەکان بەهەرسێ زمانی کوردی و فارسی و عەرەبی تێیدا نمایش دەکرێت. سیامەند هادی وتیشی، لەوانەیە ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی نەوەی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا فیستیڤاڵەکە بەشێوەی ئونلاین سازبکرێت. جێی باسە، هەمو ساڵێک لە 25ی 5ی 2021 فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لەپارێزگای سلێمانی و بە بەشداری نوسەرانی سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت کە بەنوسینی دەقەکانیان بەشداری دەکەن و پێشتر لەلایەن لیژنەی تایبەت لەبواری شیعر و چیرۆک و لێکۆلینەوەی ئەدەبی هەڵبژێردراون و دواتر بە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی‌براوەی فیستیڤاڵەکە خەلات دەکرێن. سۆماخالید

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی