پەلارماردانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەكەركوك و مەخمور بەردەوامە

7 رۆژ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 131 جار

درەنگانی شەوی رابردوو تێرۆرستانی داعش لەسنوری ناحیەی رەشادی سەر بەپارێزگای كەركوك، پەلاماری هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵیان داو شەڕی سەخت لەنێوان هەردوولا هەڵگیرسا.
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی ئەمنی، لەو پەلامارەدا ژمارەیەك  پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون و شەڕەكەش بۆ ماوەیەك بەردەوام بوو.
هاوكات بەمەبەستی پشتیوانیكردن و بەهاناوەچوونی پۆلیسی فیدراڵی، هێزێكی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق گەیشتنە شوێنی پەلامارەكە.
لەلایەكی دیكەوە لەسنوری ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخمور، تێرۆرستان پەلاماری هێزەكانی سوپای عیراقیان دا بەڵام تا ئێستا زیانەكان نەزانراوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی