یەكێتی و گۆڕان بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەكەن

7 رۆژ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 62 جار

یەكێتی و گۆڕان رێكەوتن لەسەر بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بە یەك لیست بە ناوی لیستی "هاوپەیمانی كوردستان"ییەوە.
رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتن لەسەر بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بەیەك لیست بەناوی لیستی هاوپەیمانی كوردستانییەوە.
ووتیشی: سەرۆكی لیستی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت.
رزگار حاجی حەمە روونیكردەوە:  بە تۆماركردنی ئەو لیستە یەكێتی لەسەر ئاستی كوردستان دەبێتەوە بە هێزی یەكەم و لەسەر ئاستی عێراقیش دەبێتە هێزی سیاسی سێیەم.
ئاماژەی بەوەشدا: هەماهەنگی نێوان یەكێتی و گۆڕان لە كەركوك بەردەوام دەبێت و لە ئێستاشدا یەكێتی و گۆڕان هاپەیمانێتییەكەیان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركردووە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی