بافڵ تاڵەبانی رۆژی جیهانی كرێكاران پیرۆزدەكات و دەڵێت بە ئەركی خۆمان دەزانین و بەرامبەر رۆڵی گرنگ و مێژووییان وەفادار دەبین

01/05/2021 ژمارەی بینین: 22 جار

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی ی.ن.ك، بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكارانەوە پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە، ئەمەش دەقەكەیەتی:
لە ڕۆژی جیهانیی كرێكاراندا یادی ئەو كرێكارە ماندوونەناس و دڵسۆزانە دەكەینەوە كە رۆڵێكی گرنگ و بونیادنەرانەیان بینیووە لە دروستكردن و ئاوەدانكردنەوەی كوردستانە خۆشەویستەكەمان.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەناوی كرێكاران و رەنجدەرانەوە گەشەیكردووە، بۆیە پاڵپشتی و داكۆكیكردن لە ماف و داوا ڕەوا و یاساییەكانیان بە ئەركی خۆمان دەزانین و بەرامبەر رۆڵی گرنگ و مێژووییان وەفادار دەبین.
بەهۆی ئەو دۆخە ئابوورییە سەختەی لە چەند ساڵی رابردوودا بەسەر كوردستاندا هات، كرێكاران بە ژیانێكی قورس و ناهەمواردا تێپەڕین، بەڵێنی خۆمان دووپات دەكەینەوە لە هەوڵەكانمان بەردەوامبین لەپێناو دەستەبەركردنی گوزەرانێكی باشتر و ژیانێكی شایستەتر بۆ كرێكارانی خۆشەویستی كوردستان.
رۆژی جیهانیی كرێكاران لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان پیرۆزبێت و هەر شاد و سەرفرازبن.

بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی