قوباد تاڵەبانی: دەبێت زیاتر چاوكراوەبین بۆ رووبەڕووبونەوەی تێرۆر و تۆقاندن

01/05/2021 ژمارەی بینین: 22 جار

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی پەلاماردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە سنوری ناحیەی پردێ‌ بڵاوكردۆتەوە، ئەمەش دەقەكەیەتی:
بەتوندی ئیدانەی پەلاماردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەپردێ دەكەین لەلایەن دەستە چەپەڵەكانی داعشەوە، دووپاتیشی دەكەینەوە كە دەبێ بەوپەڕی توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆكانەكانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئە‌منی لە‌و ناوچانە‌ نە‌هێڵرێت.
ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە‌ ئەوەمان پێ دەڵێت كەدەبێ زیاتر چاوكراوەبین بۆ رووبەڕووبونەوەی تێرۆر و تۆقاندن بەهەموو شێوەكانی و بەهەر هۆكارێك بێت. 
پێویستە كاربكەین بۆ ئە‌وە‌ی ئەم ئافاتە مەترسیدارە كەئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی كردۆتە ئامانج بنبڕ بكرێت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری ئەو شەهیدانەمان دەكەین كەخۆیان كردە قوربانی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و هیوای زووچاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی