سوودەکانی ئاوی گوڵ

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 404 جار

ئاوی گوڵ لە ئاو و گوڵە باخ دروست بووە و لە بەشێک لە بۆنەکاندا سوودی لێوەدەگیرێت و وەکوو خواردن و دەرمانیش بەکار دێت. بەپێی هەندێک بەڵگە، سوورپێستەکانی ئەمریکای باکوور، ئێرانییەکان و دانیشتووانی زۆرینەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاوی گوڵیان وەکوو دەرمان بەکارهێناوە بە هۆی بوونی مادە گرنگرکانی.
ئاوی گوڵ گیراوەیەکی سروشتییە و دورە لە هەموو پێکهاتەیەکی کیمییای و بۆ چەندین مەبەست بەکاردێت و هیچ زیانێکی نییە بۆ هەردوو رەگەز،زیاتر لە گوڵەباخ دروست دەکرێت و بە یەکێک لە هەرە ئاوێتە سروشتییەکان دادەنرێت.
-ئاوی گوڵ بە شێوەیەکی گشتی بۆ هەموو جۆرەکانی پێست گونجاوە چەندین  سوود بە پێست دەگەیەنێت وەک ریکخستنەوەی رەنگی پێست و شێدارکردن و درەوشانەوەی ،جگە لەوەش یارمەتی رێکخستنی چەورییە زیادەکانی پێست دەدات ،دژە بەکتریایە هەوکردن کەم دەکاتەوەو زیپکە لادەبات.
-هەر لە کۆنەوە ئاوی گوڵ بۆ چارەسەری کێشەکانی مێشک بەکار هاتووە لەوانە، خەمۆکی،خەمباری ،فشاری دەروونی و شڵەژان.
-ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و کێشەکانی دیکەی دڵ کەمدەکاتەوە.
-دژە هەوکردنە و چارەسەرێکی باشە بۆ قورگ ئێشە.
-رێگری دەکات لە درووستبونی بەردی گورچیلە
-کرداری هەرس ئاسانتر دەکات.
-سوڕی خوێن چالاکدەکات.
بەکارهێنانی بۆ ئەم مەبەستانە:
١-دەتوانرێت وەک پاکەرەوەیەک بەکار بهێنرێت، بۆ لێکردنەوەی ئارایشت.
٢-بەکارهێنانی لە هەندێک خواردنەوەو شیرینیدا و لەگەڵ هەر خواردنێک بەکارتهێنا،پێویستە پلەی گەرمی خواردنەکە بەرز نەبێت.
سەرچاوە:homehealthus         

وەرگێڕانی: شاتوو خەلیل



نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی