پاڵەوانێتی جیهانی تریاتلۆن 2021

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 189 جار

ئەنجومەنی وەرزشی ئەبوزەبی و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تریاتلۆن وادەی نوێی پاڵەوانێتی تریاتلۆنی جیهانی ئەبوزەبی ڕاگەیاند كە ڕۆژانی هەینی و شەممە 5 ی تشرینی دووەم و 6 ی ئەمساڵ ئەنجام دەدریت ، ئەمەش دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ( كۆڤاید 19 ) ی نوێ وە دواخرا بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هەزاران بەشداربوو .
دەستەی جێبەجێكاری ی جیهان تریاتلۆن بەكۆی دەنگی ڕێكخراوی خولی داهاتوو مانگی تشرینی دووەم پەسەندكرد كە ئامادەسازییەكی گرنگ دەبێت بۆ میوانداریكردنی ئەبوزەبی لەپاڵەوانێتی جیهانی تریاتلۆن ی ساڵی 2022 .
پاڵەوانێتیی داهاتوو لەبەرزترین پێوەرەكانی سەلامەتی و ڕێوشوێنە پێشگیرییەكان و رێكاری خۆپاراستن و بەپێی پرۆتۆكۆلی گەڕانەوەی چالاكی و چالاكییە وەرزشییەكان ئەنجام دەدریت ، بۆ ئەوەی سەلامەتی هەموو بەشداربووان یان لەڕەگەزی كۆمەڵگەكەی بپارێزرێت بۆ تێكرای ئاست و تەمەنە جۆراوجۆرەكان كە لەپەراوێزدا ئەنجامدران .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی