میسی نمایشی پێڵاوەكەی دەكات بۆ كاری خێرخوازی كەگۆڵی 644 پێكردووە

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 150 جار

لیۆنێل میسی ئەو پێڵاوانەی بەخشی كە لەبەری كردبوو كاتێك 644 ەمین گۆڵی خۆی تۆماركرد ، كە لەیاریی دەرەوەی یاریگای خۆی كاتێك یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕیاڵ بەلەدلوەلید تۆماریكرد ، كە بەسێ گۆڵی پاك  بۆ بەرشەلۆنە بەكۆتا هات
میسی ڕیكۆردی 46 ساڵی شكاند بۆ بەرزترین ژمارەی گۆڵ كە لەلایەن یاریزانی تاك یانە وە تۆماركرابوو ، كە لەلایەن ئەفسانەی بەرازیلی پێلێ - ەوە هەڵگیرابوو ، كاتێك یاریزانی ڕیزەكانی سانتۆسی بەرازیلی بوو ، تێبینی شیكردەوە پێلێ و سانتۆس ڕەتیدەكەنەوە دان بەشكاندنی ڕیكۆردەكەدا بنێن .
پێڵاوەكان بۆ ماوەی مانگێك لە یانەی بەرشەلۆنە لە نمایش دا دەمێننەوە، پێش ئەوەی لە مەزادێكی هونەری و تەندروستی دا بۆ چارەسەری منداڵانی ئۆنكۆلۆژی بفرۆشرێت
میسی گوتی : گەیشتن بەكەسایەتی مێژوویی 644 گۆڵ بۆ هەمان یانە وادەكات هەست بەشادی بكەم ، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە كە بتوانرێت ئەو منداڵانەی كە لەپێناو تەندروستیدا دەجەنگن ، بدەمەوە و هیوادارین مەزادكردنەكە لەنیسانی داهاتوودا ، زانینی ئەو هۆیە گەورەیە زیاد بكات ، لەكاتێكدا ئادیداسی پارێزەری میسی ستایشی كارەكانی ئەفسانەی ئەرجەنتینی كرد .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی