كچەكەی ئەنچیلۆتی ڕێگری لە دزەكان دەكات لە دزینی ماڵەكەیان

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 124 جار

ماڵی كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیڤرتۆن تەمەن 61 ساڵ لە مێرسیساید ڕۆژی هەینی لەلایەن چەند دزێكەوە  بەسەر ماڵەكەی دادراوە، بەڵام بە بوونی كاتیای كچی تەمەن 36 ساڵ ئە و دزانەی تۆقاندووە كە ناچار دزەكان لەماڵە هەڵهاتوون،پۆلیس بانگكرا بۆ ماڵەكە، كە كاتیا باسی دەكرد جلی ڕەشی دژە ئاو و ماسكی ڕەش لەبەردەكات، دوای ئەوەی كچە ڕاهێنەرەكەی سەرسامی كردوون، لە ماڵەكە هەڵهات.
زنجیرەیەك یاریزان پێشتر لەماوەی ئەو چەند ساڵەی لەمێرسیساید لەلایەن دزەوە كرابونە ئامانج ، ستیڤن گێرارد كاپتنی لیڤەرپوڵیش یاریی چامپیۆنس لیگی دەكرد بەرامبەر مارسیلیا  كاتێك هێرشبەرە مەخماكییەكان هەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەی و هەڕەشەی لێدەكەن لەكاتی ڕوبەڕوبونەوەی هاوسەرەكەی ئەلێكس كوران منداڵەكانی دەبات .
پیتەر كراوچ، هێرشبەری پێشووی رێدز لە ساڵی 2006 و 2012 دا دوو جار لەلایەن دزەوە كرایە ئامانج، هەروەها كاپتنی پێشووی ئیڤرتۆن فیل جاگیێلكا كاتێك چەتەیەك دزەی كردبووە ماڵەكەی شیشایرەوە بە چەقۆ
ئەنچیلۆتی كە ڕۆژی یەكشەممە لە ئامادەكاریدا بوو بۆ یاری ئیڤرتۆن لو دژی فولهام ، لە ئێستادا لەكاتی چوونی بۆ ماڵە نوێیەكەی لە گودیسۆن بە خولیای خۆشەویستی خۆی بۆ هەرێم دواوە لەدوای دەست نیشانكردنی لە گودیسۆن لە میانەی چاوپێكە وتنێكی تازەی لە گەڵ نیویۆرك تایمز لە بارە ی شوێنی نوێی نیشتەجێبوونە وە و گوتی : شوێنێكی جوانە و نزیكە لە دە ریاوە

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی