بەهۆی قسەی نەشیاو سەرۆكی ئۆڵۆمپیای تۆكیۆ دەستی لەكاركێشایەوە

4 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 119 جار

سەرۆكی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2021 مورای بە فەرمی داوای لێبردنی كرد بەرانبەر بەو لێدوانانەی دەرحەق بەخانمان دابووی،سەرۆكی كۆمیتەی ڕێكخستنی ئۆڵۆمپی ساڵی 2021 یوشیرۆ مۆری ، ڕۆژی هەینی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند دوای مشتومڕ لەسەر لێدوانە بەدكارییەكانی بەرامبەر بە ژنان لە هەفتەی ڕابردوودا ، لە میانەی كۆبوونەوەیەكی لیژنەكەدا مۆری لە میانەی وتارێكیدا لە كۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی لە تۆكیۆ كە بەشی یەكەمی بۆ میدیاكان كراوە بوو گوتی : من وەك سەرۆكی لیژنەكە دەست لە كار دەكێشمەوە .
سەرۆك وەزیرانی پێشووی ژاپۆن كە تەمەنی 83 ساڵە ، لە كۆبوونەوەیەكی نێوان ئەندامانی كۆمیتە و دەستەی جێبەجێكاری دەستەی كارگێڕیی تۆكیۆ 2021 دا ، ئەو ڕاگەیاندنەی بڵاو كردەوە ، كە بۆ تاوتوێكردنی دەرئەنجامەكانی لێدوانە بەدكارییەكانی مۆری كۆبوویەوە .
هەروەها لە كۆبوونەوەی ڕۆژی هەینیدا پێشبینی دەكرێت كێ وەك سەرۆكی لیژنەكە سەربكەوێت  مورای گوتی : لێدوانە نەشیاوەكانی من ئاژاوەی زۆری لێ كەوتوتەوە  مورای گوتی ، داوای لێبووردنی قووڵی خۆی بۆ كۆمیتەی ڕێكخستن و كۆمەڵگا بە گشتی دووبارە كردەوە ، هەروەك هەفتەی ڕابردوو دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو سەرنج و تێبینییەكانی دژ بە ژنان ئاشكرا بوو .
مۆرای لە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لیژنەی ئۆڵۆمپی ژاپۆنیدا كە تێیدا باسی ژمارەی ژنانی ئەندام لە 20 ٪ بۆ 40 ٪ دەكرێت ، گوتی : گوێم لە كەسێك بوو كە دەڵێت ئەگەر ژمارەی ژنانی ناو ئەنجوومەنەكە زیاد بكەین ، دەبێت بە شێوەیەك لە ڕێگەكان كاتەكانی قسەكردن ڕێك بخەین یان هەرگیز تەواو نابێت .
مورای وتی: گرنگ ئەوەیە یارییەكان بەو جۆرەی كە پلانیان بۆ داڕێژراوە، بەڕێوە دەبرێت، كاتێك ئەمڕۆ دەستی لەكار كێشایەوە سەرۆكی تۆكیۆ 2020 ئەوەشی ڕوون كردەوە كە " نەیویستووە ژنان بەكەم بخەمڵێنن " بەو قسانەی جێی مشتومڕن .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی