سلێمان جه‌عفه‌ر: وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگن به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

5 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 316 جار

ماوەیەکی زۆرە بێوەستان هێرش لەبەرانبەر هەرێمەکانی سەر بە عەین عیسای رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ئەنجامدەدرێت، بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی دەکرێنە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشه‌كانی توركیادا  خەڵکی مەدەنی شەهید و بریندار دەبن.
لەگەڵ ئەوەی رێککەوتن لەنێوان رووسیا و تورکیا کراوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا ٢ کیلۆمەتر لە عەین عیسا نزیک بووەتەوە و بارەگای سەربازی و ئامێری تەرمالی جێگیر کردووە.
سلێمان جه‌عفه‌ر ، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی هه‌رێمی عه‌فرین له‌ شه‌هبا ، له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ (ڕۆژئاواوه)‌ له‌ ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕه‌وشێكی ئێجگار خراپ و دژواردا ده‌ڕوات به‌داخه‌وه‌ وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تیشی بێده‌نگن له‌ به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان .
وتیشی، ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیادا له‌ ژیانێكی زۆرخراپدا دژین و بێشه‌كراون له‌ سه‌ره‌تین مافی ژیانیان وه‌ك گرتنه‌وه‌ی ئاو پێنه‌دانی پێداویستییه‌ ته‌ندروستییه‌كان .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی