ژنان بەشێکی دانەبڕاوی، خەباتی سیاسی و مەدەنی و پێشخستنی کایەکانی ژیانی کۆمەڵگای کوردەوارین

6 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 223 جار

ژنان بەشێکی دانەبڕاوی، خەباتی سیاسی و مەدەنی و پێشخستنی کایەکانی ژیانی کۆمەڵگای کوردەوارین

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش باوەڕی تەواوی بەو خەباتە ھەیە، وەک ھەمیشە پاڵپشت و ھاندەر و ھاوکاری سەرسەخت دەبین بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان .
لە مامیشەوە فێربووین، ڕێز لە مافەکانی ژنان بگرین و لەپێشەوەی داکۆکیکارە سەرسەختەکانبین لە دۆسێیەکانی ژنان .
بەندەش دژی جیاوازی ڕەگەزی و نادادی لەبەرامبەر داواکارییەکانی ژنان دەوەستمەوە و پارێزەری بەدیھێنانی  خواست و مافە خوراوەکانتان دەبم، وە ھەموو ھەوڵێکیش دەخەمە گەڕ لەپێناو ڕێگرتن لەھەر توندوتیژییەک، بەھەر پاساوێک کە بەرامبەر ژنان بکرێت و ژیانیان بخاتە مەترسییەوە و ڕێگربێت لەپێشکەوتنەکانیان، ھاوخەباتی ژنە ئازاد و ئازاکانیش دەبم بۆ بەدیھێنانی خەون و ئامانجەکانیان .

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی