د. كامیران دادو:پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان یه‌كڕیزبن به‌رامبه‌ر ئیداری نوێی ئه‌مه‌ریكا

7 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 243 جار

به‌رنامه‌یه‌كی نوێی له‌ ڕۆژئاواوه‌ له‌ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان پێشكه‌شكراو ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه‌ش گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر ڕه‌وشی عه‌فرین و په‌نابه‌رانی له‌ شه‌هبا به‌ره‌وكوێ ده‌چێت؟ به‌میواداری (دكتۆر كامیران دادو چاودێری سیاسی)
له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌كه‌دا دكتۆر كامیران دادو ، ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ سه‌ره‌تا پارت و هێزولایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان یه‌كڕیز و یه‌كهه‌ڵویست بن له‌به‌رامبه‌رسیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا هه‌موویان پێكه‌وه‌ بتوانن ده‌ستكه‌وتنی زیاتر بۆ كورد له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان به‌ده‌ستبهێنن،  چونكه‌ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی جۆبایدن پلان و به‌رنامه‌ی نوێی هه‌یه‌ و ده‌بێت لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و پلانه‌ نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا .
وتیشی،  پێویسته‌ له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كاربكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌نه‌ی كه‌ تائێستا له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا دان و هه‌روه‌ها دانیشتوانه‌كانیشیان كه‌ به‌و هۆكاره‌ ئاواره‌ بوون بگه‌ڕینه‌وه‌ زێدی خۆیان

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی