ئه‌حمه‌د سلێمان: سه‌رۆك مام جه‌لال پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ بوو بۆ كوردانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان

8 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 213 جار

له‌گه‌ڵ ساڵیادی كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال، ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان زنجیره‌ ڕاپۆرت و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شێكی بیۆگرافیایی ژیان و خه‌باتی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاو‌ێتیه‌وه‌ تا كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێڕاق بڵاو ده‌كاته‌وه‌ .
ئه‌حمه‌د سلێمان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پارتی دیموكراتی پیشكه‌وتنخوازی كورد له‌ سوریا له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ (ڕۆژئاواوه) له‌ڕادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك مام جه‌لال پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ بوو بۆ كوردانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان و له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به‌ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی حیزبێكی دیاری كراوی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو سه‌رۆكی هه‌موو عیراقییه‌كان بوو توانیبووی هه‌موو نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كان له‌ ده‌وری یه‌ك كۆبكاته‌وه‌ خه‌مخۆی تاك به‌تاكی هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بوو.
وتیشی، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی كه‌ ئێستا ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عیراق پێداتێده‌په‌ده‌بێت پێویستی به‌ دانای سه‌رۆك مام جه‌لال بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌بینین له‌ غیابی ئه‌وه‌دا ناوچه‌كه‌و عێراق به‌چی بارودۆخێكی خراپدا تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌حمه‌د سلێمان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پارتی دیموكراتی پیشكه‌وتنخوازی كورد له‌ سوریا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌میشه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ بووه‌ بۆ شۆرشی رۆژئاوای كوردستان .

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی