په‌یامی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌ بۆنه‌ی سێیه‌مین ساڵڕۆژی وه‌فاتی مه‌رحومی جه‌لال تاڵه‌بانی

8 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 241 جار

به‌ ناوی یه‌زدانی مه‌زن

له‌ سێیه‌مین ساڵڕۆژی وه‌فاتی مه‌رحومی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری كۆچی كردووی عێراق دا، یاد و یاده‌وه‌ری ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ به‌رز ڕاده‌گرم و سه‌ره‌خۆشی له‌ده‌ستدانی ئه‌و زاته‌ ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌، ڕابه‌ران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، دۆستان و ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم بیخاته‌به‌ر ڕه‌حمه‌ت و غوفرانی خۆیه‌وه‌. 
مه‌رحومی مام جه‌لال چی وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام و چی وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی حه‌كیم و ژیر له‌ پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق دا، خه‌زمه‌تگه‌لێكی گه‌وره‌ و شایسته‌ و له‌بیرنه‌كراوی به‌ دامه‌زراندنی عێراقێكی ئازاد، سه‌ربه‌خۆ و یه‌كپارچه‌ كرد. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها دۆستێكی ڕاستگۆ بوو بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕۆڵێكی تایبه‌تی بۆ دروستبوون گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان گێڕا. یادی به‌خێر...

مه‌هدی شوشته‌ری 
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی