سەرۆک وەزیرانی عیراق گەڕایەوە بەغدا

9 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 165 جار

سەرۆک وەزیرانی عیراق لەرێگای فرۆکەخانەی سلێمانیەوە گەڕایەوە بەغدا.
دوای کۆتایی هاتنی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بینینی هاوڵاتیانی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ ١١-٩-٢٠٢٠ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەرێگای فرۆکە خانەی سلێمانییەوە گەڕایەوە بەغدای پایتەخت.
بەیانی دوێنێ ١٠-٩-٢٠٢٠ کازمی و وەفدی یاوەری لەڕێگای فرۆکاخەنای نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسروبارزانی و قوبادتاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفاو مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لەوەزیرەكانی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.
دواتر سەردانی پارێزگای دهۆک و خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیلی کرد و بەیانی ئەمڕۆش لەرێگای فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتە سلێمانی و لەلایەن پارێزگاری سلێمانی و چەند بەرپرسێکی حکومی پێشوازی لێ کراو دواتر سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کردو لەلایەن دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵحەوە لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە مێرگەپان پێشوازی لێکرا.
دواتر هەر پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە هەلیکۆپتەری تایبەتی خۆی گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە و دوای کۆبونەوەی لەگەڵ پارێزگار و قائیمقام و بەرپرسانی ناوچەکە سەردانی مەزاری شەهیدانی کیمیابارانی کرد و دواتریش بەرەو خاڵی سنوری باشماخ بەڕێکەوت.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی