مستەفا كازمی سەردانی هەڵەبجەی كرد

9 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 180 جار

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان  سەردانی پارێزگای هەڵەبجە كرد و تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنیۆمێنتی شەهیدانی شارەكەدا دانا، بڕیاریشیدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ داواكاری بەپارێزگابونی هەڵەبجە و پرسی خزمەتگوزارییەكان لەو سنورەدا.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە هەڵەبجە و لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، كۆمەڵكوژیی شاری هەڵەبجە ژانێكە بۆ مرۆڤایەتی و تەواوی خەڵكی عێراق، بەڵام ئێستاش كاتی ئەوەیە ئەو ژانە بكرێت بە دەرفەتی هیوا بۆ خەڵكی شارەكە.  ئاماژەی بەوەشكرد، داواكاری بۆ پارێزگابونی هەڵەبجە و كەمی خزمەتگوزارییەكانی وەرگرتوە و  لیژنەیەك پێكدەهێنین بۆ لێكۆڵینەوە لەو پرسە، ئامانجیشمان پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و هاوكارییە بۆ ئەم شارە كە روبەڕوی نەهامەتییەكی زۆر بۆتەوە. لای خۆشییەوە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەكرد كە  مستەفا كازمی وەك پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ هەڵەبجە كرد و داوایان لێكردووە  بە رەسمی هەڵەبجە بە پارێزگا بناسێنێت و قەرەبوویان بكاتەوە. پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكراشیكرد كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنیداوە پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بكات، ووتیشی:    یاداشتێكیان لەبارەی پڕۆژەكان تەسلیم بە كازمی كردووە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی