سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كۆبوونەوە

9 مانگ پێش ئێستا ژمارەی بینین: 182 جار

لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شاری سلێمانی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق  و  د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بە بەشداری كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ك و لاهور شێخ جەنگی، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەی هێزو لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە، بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دواپێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە  و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ تاوتوێ‌ كراوە.

نەخشە دانان و پەرەپێدان لەلایەن تێراتارگێت بۆ زیرەکی دیجیتاڵی و داهێنانەکانی ئای تی