‎بەهمەن بەرەو پاڵەوانێتی جیهان دەڕوات

‎بەهمەن بەرەو پاڵەوانێتی جیهان دەڕوات


‎وەک تاقانە کوردەکەی هەڵبژاردەی مواتای عێراق، بەهمەن محەمەد قادر یەکێکە لە یاریزانە بەشدارەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی مواتای جیهان کە بڕیارە لە وڵاتی تایلاند بەڕێوەبچێت..

پاڵەوانێتییەکە لە ٥ی ئەم مانگە لە بانکۆکی پایتەختی تایلاند دەستپێدەکات و ٩٥ هەڵبژاردە بەشداری رکابەرییەکان دەکەن.

بۆ ئەم پاڵەوانێتییە ، عێراق بە ٩ یاریزان و ٢ راهێنەرو ٢ ناوبژیوان بەشدارەو بەهمەنیش وەک تاقانە کوردی پاڵەوانێتییەکە بەشدارە.


تایبەت —هەرێز جەمال