یەكەم گەشتیاری بۆشایی موسڵمان لە جیهاندا .

یەكەم ژنی موسوڵمان بوو كە گەشتی كرد بۆ بۆشایی ئاسمان .
ئانوشە ئەنساری، یەكەمین ژنە موسوڵمان و گەشتیاری بۆشایی ئاسمان لە جیهاندا ،كە بە ڕەچەڵەك ئێرانییە گەشتی بۆشایی كرد.
كاتێك بۆ یەكەم جار لەڕێگەی كۆمپانیای "سبیس أدفینشرز " كە كۆمپانیایەكە بۆ گەشتی ئاسمانی یەكەم گەشتی بۆ ئاسمان لە ١٨ی سێپتەمبەری ٢٠٠٦ ئەنجامدا ،كە نزیكەی ٢٠ ملیۆن دۆلاری تێچوو و ماوەی ٨ ڕۆژی لە وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی بەسەر برد.
جێی ئاماژەیە، لەو ماوەیەدا زنجیرەیەك تاقیكردنەوەی ئەنجام دا كە پەیوەندی بەفیزیۆلۆژی مرۆڤەوە هەیە و هەروەها لە تەلەڤزیۆنی نەتەوەیی ئێران چاوپێكەوتنێكی لە بۆشایی ئاسمانەوە پێشكەش كرد .
لەو كاتەشدا ، ئانوشە وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی دایەوە لە بلۆگەكەی كاتێك لەوێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی بوو.
بەمەش ئانوشە ئەنساری ، بووە یەكەم ژن لە جیهاندا، كە چووبێتە بۆشایی و ڕاستەوخۆ چاوپێكەوتنی تەلەڤیزیۆنی ئەنجامبدات.
ئامادەكردنی: گەشین تەها