یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەب لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەب لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە ژێر ناونیشانی (رێژنە بارانی وشە لەیادەوەری دنیادا دەمانژێنێتەوە) لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەبی رێكخست و بڕیارە سێ‌ رۆژ بخایەنێت.

لەوبارەیەوە ئەیوب رۆستەم سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە سەبارەت بەسازكردن و چالاكییەكانی فێستیڤاڵەكە تایبەت بەدەنگی گەلی كوردستانی راگەیاند: فێستیڤاڵەكە هەموو ڕۆژێ‌ بەیانیان سەعات 10 وە پاشنیوەڕۆ سەعات 2:30 چالاكیەكانی دەست پێدەكات .

وتیشی :كۆی چالاكیەكان بریتییە،لەچەند دیدراێكی ئەدەبی بۆ شیعرو رۆمان و شانۆ و چیرۆك و لێكۆڵینەوەی گشتی بەڕێوەدەچێت.

 

ئامادەكردنی              مرواری سامان