کــــرمــتین ( کــــەمکوات )

کــــرمــتین ( کــــەمکوات )
(کرمتین یان کەمکوات) ، میوەیەکی بچوکە لە خێزانی مزرەمەنیەکانە، تامێکی ترش و شیرینی هەیە ، قەبارەکەی هێندەی دەنکە زەیتونێکە لە شێوەی ناوەوەو دەرەوەی نزیکە لە پڕتەقاڵ و چەند ناوێکی هەیە وەك پڕتەقاڵی یابانی یان پڕتەقاڵی ئاڵتونی .
ئەم میوەیە بە توێکڵەوە دەخورێت ، ئەمەش خاڵی جیاکەرەوەیەتی لەگەڵ مزرەمەنیەکانی دیکەدا ، توێکڵەکەشی چەندین چەوری گرنگ و پێویستی بۆ لەش تێدایە و بڕێکی باشیش فایبەرو دژە ئۆکسانیشی هەڵگرتووە .
ســـــــودەکانی ئەم میوە زستانەیە بریتین لــــــە :
١_ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات .
٢_ ڕێژەیەکی باش ئاسن، کالسیۆم ، کانزا خۆراکیەکانی تری تێدایە .
٣_ ڕێگری دەکات لە توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
٤_ ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەکات .
٥_ بەسوودە بۆ ڕزگاربون لە قەبزی و دڵ تێکهەڵهاتن .
٦_ دیواری لولەکانی خوێن بەهێزدەکات .
٧_ پێست لە چرچبوون و دروستبونی پەڵەو زیبکە دەپارێزێت .
ئــــامادەکردنی :
هــــــاژە کـــــامەران