کادرێکی وەرزشی یەکێتیی کۆچی دوایکرد

کادرێکی وەرزشی یەکێتیی کۆچی دوایکرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ، کادرێکی بەتوانای وەرزشی شاری کەرکووک و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کۆچی دوایکرد.
حەربی خالد ، لێپرسراوی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق لە کەرکووک لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد، کاپتن غانم رمایە، راهێنەری تیپی نیشان شکاندنی یانەی خاک و کادری هەرە دیاری کۆمیتەی تەپە بەهۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لێ کردین .
وتیشی ، لەدەستدانی ئەو وەرزشکارە کەلێنێکی گەورەیە چونکە یەکێک بوو لە کادرە چالاکەکانی وەرزش و خەمخۆرێکی یەکێتیی نیشتیمانی و هەر کارێکی لەسەر شان بوایە دڵسۆزانە بەڕێوەی دەبرد.
ناوبراو لە ساڵی ١٩٦٥ لە دایکبووەو ئەمڕۆش بۆ ئەبەد ماڵئاوایی لە دۆستانی کرد.
هەرێز جەمال