ڕیھانا و ئۆپرا بڕی سەروەتەكەیان چەندە؟

ڕیھانا و ئۆپرا بڕی سەروەتەكەیان چەندە؟

لە نێوان تەواوی ژنە ئەستێرەكانی ھۆڵیوددا دوان لەو ژنە دیارانە بۆ ساڵی 2021 ناویان لە پلەكانی یەكەمدایە وەك دەوڵەمەندترینەكان كە خاوەنی سەروەتێكی خەیاڵین.

بە پێی زانیارییەكان ،  ئۆپرا وینفری ئەمریكی، بە یەكەم ژنی ھۆڵیود دادەنرێت ، كە یەكێكە لە میدیاكارە دیارەكانی جیھان و ئەمریكا، كە خاوەنی 3.5 ملیار دۆلارە كە بەشێكی زۆری لە كۆمپانیاكانی ڕێكلامەوە بەدەستھێناوە جگە لە پڕۆگرام و چاوپێكەوتنەكانی.

ھاوكات ، ئۆپرا، لە لیستی بەھێزترین ژنانی جیھان بۆ ساڵی 2021 لە پێش ھەموو ئەستێرەكانەوەیە، وەك ڕاگەیاندكارێكی دیار بە پێی گۆڤاری فۆربس و لە پلەی 23یەمیندایە لە نێوان 100 ژندا .

ھەروەھا، ڕیھانا بە دووەم ژن دادەنرێت لە ڕووی دەوڵەمەندییەوە و بڕی سەروەتەكەی نزیكەی 1.7 ملیار دۆلارە ، وە بە بچوكترین ملیاردێرەكانیش دادەنرێت ، بەشێكی زۆری سەروەتەكەشی بەھۆی بەرھەمھێنانی كۆمپانیایەكی تایبەت بە ماكیاژ و جوانكاری و جلوبەرگە ، كە ساڵانە بە بڕی 70 ملیۆن دۆلار قازانجی ھەیە.

ئامادەكردنی : گەشین تەھا