چۆن لە وەرزی پاییزدا پارێزگاری لە تەندروستیمان بکەین

چۆن لە وەرزی پاییزدا پارێزگاری لە تەندروستیمان بکەین

پاییز وەرزێکی تایبەت و ناوازەیە. ئەمەش دەرفەتێکی  گەورەیە بۆ لایف ستایلی مرۆڤ لەم وەرزە رەنگاڵە و جوانەدا ،  لەم وەرزەدا پێویستە بە باشترین شێوە تەندروستیی خۆمان بپارێزین بۆ نمونە : 
١-ڤیتامین D بخۆن: سەرچاوەی سەرەکیی بۆ دابینکردنی ڤیتامین D تیشکی خۆرە، 
٢-کاتێک بۆخۆتان تەرخان بکەن: پاییز و زستان رێگەیەکە کە زەوی دەرفەتی ئەوەمان پێ دەدات بۆ ئەوەی خێراییمان کەم بکەینەوە و پێوەندی بە هەست و سۆزەکانمانەوە بگرین و زیاتر کات بۆخۆمان تەرخان بکەین.                       
٣-ڤاکسینی ئەنفلۆئزا لە خۆتان بدەن و تەندروستیی گشتی جەستەتان کۆنتڕۆڵ بکەن
٤-سیستمی بەرگریتان بەهێز بکەن: ئێوە دەتوانن بە خواردنی بڕێکی زۆر ئاو، شۆردنی دەستەکان بەرگیری لە نەخۆشییەکان بکەن و بە خواردنی خۆراکی تەندروست و وزەبەخش، یارمەتی سیستمی بەرگری بکەن بۆ ئەوەی بە باشی پارێزگاری لە جەستە بکات.
٥-دەست بە کاتەکانتانەوە بگرن: تا ئەو جێگایەی بۆتان جێبەجێ دەبێ زوو بخەون؛ بەتایبەت لە سەرەتاکانی دەسپێکی وەرزی پاییزدا؛ واتە ئەو کاتەی رۆژگار کورت و شەوگار درێژ دەبێت.