تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌كه‌ی و به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م یاریزانانی كۆتا مه‌شقی بۆ ئه‌نجام دانی دوو یاری له قۆناغی دووه‌مى خوله‌كه ئه‌نجامدا كه تێیداو ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌كانی جه‌یش و غاز جنوب ده‌بێته‌وه .
بڕیاره یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغی خوله‌كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه 23 ی 12 / 2021 و له نێو هۆڵی یانه‌ی شه‌عب و سه‌ناعه ده‌ست پێبكات و یارییه‌كانیش له كۆمه‌ڵه‌ی ئاگرین ده‌بن.
باله‌ى پێشمه‌رگه له‌م قۆناغه‌ی دوو یاری ئه‌نجام ده‌دات و تێیداو ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌كانی جه‌یش و غاز جنوب ده‌بێته‌وه و بڕیاره یه‌كه‌م یاری پێشمه‌رگه‌كان له‌به‌رامبه‌ر جه‌یش بێت و له كاتژمێر 12:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 24 ی 12 به‌ڕێوه ده‌چێت .
دووه‌م یاری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 25 ی 12 / 2021 به‌ڕێوه بچێت و ئه‌و یارییه‌ش دوا یاری قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌ی ده‌بێت .