پارێزگاری زیقار دەست لەكار دەكێشێتەوە

ئەحمەد غەنی، پارێزگاری زیقار دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، ئەمەش لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لە پارێزگای زیقار دەستیپێكردوەتەوە و خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بۆ پارێزگاكەیان دەكەن، هاوكات ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: چاودێری ڕەوشی پارێزگای زیقار دەكەن و لێپرسینەوەش لەو كەسانە دەكەن كە تۆمەتبارن بە هێرشكردنەسەر خۆپیشاندەران.