٢٢ ھەزار ژەمە ڤاکسینی نوێ دەگاتە گەرمیان

٢٢ ھەزار ژەمە ڤاکسینی نوێ دەگاتە گەرمیان
٢٢ ھەزار ژەمە ڤاکسینی نوێ دەگاتە گەرمیان
ئەمڕۆ ٢٢ ھەزار و ٢٣٠ ژەمە ڤاکسینی نوێی کۆرۆنا لە جۆری 'ڤایزەر' گەشتە کۆگای تەندروستی گەرمیان.
ئەو بڕە ڤاکسینە دابەشی سەر بنکەکانی کوتان دەکرێت لە سنورەکە بەمەبەستی پێدانیان بە ھاوڵاتیان.
ھاوڵاتیانی بەڕێز بە درێژایی شەش رۆژی ھەفتە جگە لە ھەینی، سەردانی بنکەکانی کوتان بکەن و ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن لەپێناو دروستکردنی بەرگری بەرامبەر بە نەخۆشی کۆرۆنا و پاراستنی خۆیان و خێزان و کۆمەڵگاکەیان.
ناو و ناونیشانی بنکەکانی کوتانی کۆرۆنا:
قەزای کەلار:
- نەخۆشخانەی گشتی کەلار
- مەڵبەندی تەندروستی گوڵاڵە لە گەڕەکی گۆران 'گازینۆ'
- مەڵبەندی تەندروستی شێروانە 'ریعایەکە' لە نزیک بازاڕ
- بنکەی کوتانی زانکۆی گەرمیان لە کەمپی زانکۆ لە بەردەسور.
قەزای کفری:
- نەخۆشخانەی گشتی شەھید خالید گەرمیانی
- مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی کفری.
ناحیەی رزگاری:
- مەڵبەندی تەندروستی گەرمیان
- مەڵبەندی تەندروستی شەھید د. قاسم
ناحیەی باوەنور:
مەڵبەندی تەندروستی پێباز