وەزیری كشتوكاڵی عێراق لیژنەيەكی پێكهێنا

وەزیری كشتوكاڵی عێراق لیژنەيەكی پێكهێنا

وەزیری كشتوكاڵی عێراق، فەرمانی بە فەرمانگەی زەوی و زاری كشتوكاڵی كردووە لیژنەیەك پێكبهێنێت لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ڕاپۆرتێك بداتە وەزارەتەكەیان لە بارەی كێشەی گرێبەستی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان لە پارێزگای كەركوك.
وەزیری كشتوكاڵی عێراق فەرمانیشی كردووە، لیژنەكە لە سێ كەس پێكبێت كە بریتین لە  یاریدەدەری بەڕێوەبەری زەوی و زاری كشتوكاڵی و بەڕێوەبەری گرێبەستەكان و بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركوك كە هیچیان كورد نین، ئەوەش لە كاتێكدا كێشەی موڵكایەتی لە كەركوك پەیوەندی بە كورد و توركمانەوە هەیە.
هاوكات ڕژێمی بەعس لە چوارچێوەی سیاسەتی تەعریب، زیاتر لە پێنج هەزار گرێبەستی كشتوكاڵی بۆ عەرەبە هاوردەكان لە پارێزگای كەركوك دروستكردووە و لە ڕێی ئەو گرێبەستانەوە هەزاران دۆنم زەوی كشتوكاڵی جوتیارانی كورد و توركمانی داوەتە عەرەبە هاوردەكان.