وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێكی نوێ دەدات لە بەرژەوەندی خوێندكاران.

بە لەبارچاوگرتنی دۆخی ناهەمواری ساڵی رابردوو، وەزارەتی پەروەردەی عێراق هیچ خوێندكارێكی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ بە دەرنەچوو هەژمار ناكات.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدراڵی عێراق رایگەیاند: بڕیاردراوە بە هەژماركردنی هەموو خوێندكارانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ بە دەرچوو، واتە هیچ خوێندكارێكی ساڵی خوێندنی رابردوو بە دەرنەچوو حساب ناكرێت.
هاوكات دەشڵێت: ئەم بڕیارە بە پشتبەستن بووە بە دۆخی ناهەمواری ساڵی رابردووی عێراقەوە، لە ماوەی داهاتووشدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقینكردنەوە و ئەزمونەكان گشتاندن بۆ رێنماییەكان بۆ دەكرێت.