وەزارەتی پلاندانی عیراق: ڕێژەی بێكاری گەیشتە %14

وەزارەتی پلاندانی عیراق: ڕێژەی بێكاری گەیشتە %14

وەزارەتی پلاندانی عیراق، ڕایگەیاند: ڕێژەی بێكاری لەسەرانسەری وڵات گەیشتۆتە سەدا چواردە دەشڵێت: دابەزینی بەهای دینار و هاوردەكردن دوو هۆكاری سەرەكی ‏بوون بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان‎.‎
عەبدولزەهرە هنداوی،  وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عیراق، ئاماژەی بەوە كرد هۆكاری ‏دەرەكی و ناوخۆیی پاڵنەربوون بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان، چونكە ‏ وڵاتەكەمان بەتەواوی پشتی بە هاوردەكردن بەستووە و لەسەر ئاستی جیهانیش ‏نرخەكان زیادیانكردووە، ئەوەش وایكردوە لە ناوخۆدا نرخەكان  بەرزببنەوە‎، ئەوەشی ئاشكراكرد گۆڕینی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار, ‏بەشێوەیەكی بەرچاو كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەكان دروستكردوە‎.‎