وەرگرتنەوەی قەرزەكانی پێشووی كارەبا ڕادەگیرێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، پرۆسەی وەرگرتنی پارەی كارەبا لەلایەن ژمێركارەكان ڕاستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان دەستیپێكردوە.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ، لەوبارەیەوە بەدەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە كە بۆ لەمەودوا لە ناو شاری سلێمانی پرۆسەی وەرگرتنی پارەی كارەبا لەلایەن ژمێركارەكان ڕاستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان دەستپێدەكات .
جەختیشدەكاتەوە ، لەئێستایا تەنها بڕی پارەی كارەبای بەكارهاتوو وەردەگیرێت بۆ ئەو ماوەیەی كە لە پسوڵەكە دیاریكراوە، ئەو بڕە قەرزەشی كە لای هاوبەشانی كارەبا ماوەتەوەو نەدراوە لە ئێستایا ڕادەگیرێت .
وتیشی، داواكارین هاوڵاتیان هاوكارێكی باشی ئەم پڕۆسەیە بن كە بەسودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، و هاوڵاتیانیش بەشێك لەئەركەكانیان كەم دەبێتەوەو پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانی فەرمانگە و بنكەكانی وەرگرتنی پارەی كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجامدەدرێت .